دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک، هۆشداریەکی توند لە تەشەنەکردنی
نەخۆشیەکی منداڵان دەدات.
ئەو پسپۆرەی خۆراک نوسیویەتی ،له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی که کێشه‌ی
کورتی باڵا و که‌می کێشی مناڵان و دواکه‌وتنی گه‌شه و که‌می ڤیتامین و کانزاکانیان
هه‌یه به‌رده‌وام له به‌رز بوونه‌وه دایه و گه‌یشتۆته ئاستێکی مه‌ترسیدار .
ئەوەشی ئاشکراکردووە "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵگرانیه
که هۆکاری زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه
کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسوکه‌وتێکی هه‌ڵه‌ی دایکان و باوکان که زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی
کوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بۆته دیارده‌یه‌کی باو و کاتی ڕاستکردنەوەی هاتووە".
گرنگترین هۆکاره‌کانی که‌می کێشی مناڵان و دواکه‌وتنی گه‌شه و کورتی
باڵا له کوردستان :
۱- شه‌ونخوونی و تێک چوونی خه‌و : زۆرن ئه‌و مناڵانه‌ی دره‌نگ ده‌خه‌ون له ئێستادا و ئه‌م زیانانه‌ی هه‌یه :
١- که‌می هۆرمۆنی گه‌شه : چونکه ڕێژەیەکی زۆری
سه‌عاتێک دوای نووستن دروست ده‌بێت و لێپرسراوه له گه‌شه‌ی مناڵان ۰
٢- زیاد بوونی سترێس هۆرمۆنه‌کان ؛ که گه‌لێک
زیانی ته‌ندروستی هه‌یه ۰
٣- دابه‌زینی ئاستی مناڵان له خوێندن دا :
چونکه له خوێندگا خه‌وی دێت ۰
٤- دره‌نگ خه‌به‌ر بوونه‌وه و نه‌خواردنی ژه‌می
به‌یانی ۰
٢- که‌می ڤیتامین ( D ) : له ئه‌نجامی نه‌چوونه به‌ر هه‌تاو ڕۆژانه که چه‌ندین سوودی تری
هه‌یه به پاساوی بێ بنه‌ماوه.
۳ - نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی
: زۆربه‌ی کات پێویسته پێش سه‌عات هه‌شت و چاره‌ک نانی به‌یانی خورا بێت و له
هاوین دا پێش سه‌عات نۆی به‌یانی ۰
٤- نه‌خواردنی میوه و سه‌وزه ڕۆژانه : به
تایبه‌ت به ڕۆژ له نێوان ژه‌مه‌کان و پێویسته سێ جار بخورێت ۰
٥- وه‌رزش نه‌کردن و که‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه و
دانیشتن به دیار ته‌له‌فزێون و ئایپاد و مۆبایڵ و یاریه ئه‌لکترۆنیه‌کان بۆ ماویه‌کی
زۆر ۰
٦-زۆر خواردنی خواردنی ڤاست ڤوود و چپس و
خواردنه‌وه گازیه‌کان و شتی دوکان و مارکێته‌کان ۰
۷- پێدانی شیر له ڕێگه‌ی مه‌مه‌وه پاش دوو ساڵ و به‌کارهێنانی وه‌ک
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی خۆراک : له کاتێکدا دوای یه‌ک ساڵ باشترین شیر ته‌نها ( % ۲۳ ) پێداویستی له‌شی مناڵ دابین ده‌کات ۰
۸- پێدانی مۆباێڵه زیره‌که‌کان و ئایپاد له ته‌مه‌نێکی زۆر زوودا ۰
گرنگترین هه‌ڵس و که‌وته هه‌ڵه‌کانی دایکان و
باوکان :
۱- شه‌ونخوونی : کاتێ خۆت دره‌نگ بخه‌وێت مناڵه‌که‌ت دره‌نگ ده‌خه‌وێت ۰
۲- دره‌نگ خه‌به‌ر بوونه‌وه و نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی کاتێ خۆت دره‌نگ له خه‌و هه‌ڵ ئه‌ستیت و نانی
به‌یانی ناخۆیت مناڵه‌که‌ت چۆن بیخوات ۰
۳- نه‌چوونه به‌رهه‌تاو و نه‌خواردنی میوه و سه‌وزه ڕۆژانه وه‌ک پێویست
و وه‌رزش نه‌کردن ؛ دیاره مناڵه‌که‌ت چاو له خۆت ئه‌کات ۰
٤- گرنگی نه‌دان به مناڵ و هه‌وڵدان بۆ ڕازی
کردنی له ڕێگه‌ی پێدانی مۆباێڵ و دانانی به دیار ته‌له‌فزێونه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی
یاری له‌گه‌ڵ بکه‌یت و بدوێنیت ؛ زۆرن ئه‌و دایک و باوکانه‌ی حه‌ز ئه‌که‌ن مناڵه‌کانین
بێده‌نگ بن و دنیشن له‌کاتێک دا پێش ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ئاوه‌ته‌خواز بوون مناڵیان
پێ بگرێت و فێری قسه کردن بێت ۰
٥- له بیرکردنی ئه‌و ڕاستیه‌ی مناڵ چوار وه‌رزی
ساڵ و ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌کان پێویسته زوو بخه‌وێت و به‌یانی زوو نان بخوات به
تایبه‌ت له ئێستادا ژماره‌ی پشووه‌کان هه‌ندێ جار له ڕۆژانی ده‌وام زیاتر بووه ۰