زانیاری نوێ لەسەر ئاگرەکەی شاخی گوێژە ئاشکرا دەکرێت و یەکێک لە شایەتحاڵەکانیش
دەڵێت، کاتژمێر سێی شەو شوقەکانی گۆیژەی سێیان چۆڵکردووە.
دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو، ئاگر لە شاخی
گۆیژە لە سلێمانی کەوتەوە و بەشێکی بەرچاوی سوتا، یەکێک لە شایەتحاڵەکان بە (BMC)راگەیاند
"کاتژمێر سێی شەو شوقەکانی گۆیژەی سێیان چۆڵکردووە".
نابراو ڕونیشیکردەوە، لەبەر زۆری ئاگرەکە و
زۆری ئەو دوکەڵەی کە بڵاوبوەوە هاوڵاتیان نەیان دەتوانی بمێننەوە بۆیە ناچاربوون
کە شوقەکان بەجێبهێڵن.
جەختیشیکردەوە، سەرەڕایی بەردەوامی ئاگرەکە و
کۆنترۆڵکردنی بەڵام تا ئێستا دوکەڵ و پاشماوەی ئاگرەکە هەر ماوە بەڵام هاوڵاتیان
گەراونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.
درەنگانی شەوی رابردوو، ئاگر لە شاخی گۆیژە لە
سلێمانی کەوتەوە و بەشێکی بەرچاوی سوتا، بەگوێرەی زانیاریەکان تاوەکو ئێستا هۆکاری
ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی ئەو بایە خێرایەی کە لەسەر
ئاگرەکە بوو وایکرد ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بکات و ئاگر تا نزیکی مالەکانی گۆیژەی سێ
لەشاری سلێمانی نزیک ببێتەوە.