قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستە پۆلیسی سلێمانی دەکات

کوردستان 04/09/2020

Alternate Text

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دەستگیرکردنی باندە ١٠کەسیەکەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەسەر دەستگیرکردنی باندە ١٠کەسیەکەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە نویسیویەتی "دە‌ستی یە‌ك بە‌ یە‌كی برایانی دە‌زگا ئە‌منییە‌كان دە‌گوشم لە‌پای ئە‌رك و ماندووبوونیان بۆ بە‌رقە‌راركردنی ئاسایش و ئارامی و دە‌ستگیر كردنی باند و كە‌سانی دە‌رچوو لە‌ یاسا".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "پۆلیسی سلێمانی نیوە‌ی شە‌وی رابردوو، لە‌كاتی پشوودانی ھە‌موومان باندێكیان دە‌ستگیر كردووە كە‌ سە‌رانە‌یان لە‌ خە‌ڵك وە‌ردە‌گرت و ترس و دڵە‌ڕاوكێیان دروست دەکرد".

ئەوەش ڕونکردۆتەوە "ئە‌م ھە‌وڵانە‌ی پۆلیس و ھە‌موو دە‌زگا ئە‌منییە‌كانیتر مایە‌ی سە‌ربە‌رزیمانە‌، دە‌ستتان خۆش بێت و داواتان لێ دە‌كە‌م بە‌ردە‌وام بن".

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو باندێکی ١٠کەسییان دەستگیرکردووە کە سەرانە و پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین جۆری جیاوازی چەکیان پێگیراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا