هۆکاری ئاگرەکەی شاخی گۆیژە ئاشکراکرا

کوردستان 04/09/2020

Alternate Text

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی شاخی گۆیژە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "بەهۆی پاشماوەی ئاگری گەشتیارانەوە بووە".

رێکان جەمال وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە (BMC)راگەیاند، دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە شاخی گۆیژە کەوتەوە وە بەشێکی زۆری سوتا، ئاگرەکەش تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.

ناوبراو ڕونیشیکردەوە "هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی پاشماوەی ئاگری گەشتیارانەوە بووە کە بەهۆی خواردنگەی دەستگێر و پاشماوەی ئەو کەسانەی بۆ سەیران دێنە شاخەکە."

باسی لەوەشکرد، لەسەر رووداوەکە هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە خۆشبەختانە کە ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر درەخت سوتاوە.

جەختیشیکردەوە "بەهۆی بەهێزی ئاگرەکەوە و نزیکی لە گۆیژە سیتی ناچاربوون دانیشتوانی گۆیژە سیتی  ئاگاداربکەنەوە کە ماڵەکانیان چۆڵبکەن بەڵام لە ئێستادا گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان

 

ڕێکان جەمال ئەوەشی ئاشکرا کرد " لەئێستادا پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەوەی سەردانی کردنی گەشتیاران بۆ شاخی گۆیژە سنوردار بکەن ڕێگە نەدەن جارێکی دیکە ڕوداوی لەوشێوەیە دوبارە ببێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا