کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان دەستیپێکرد

ئابوری 04/09/2020

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە دەستیپێکرد.

دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە کەمێک پێش ئێستاش کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە دەستیپێکرد.

هاوکات سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بره‌ودانى زياتر به‌ جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوەتەوە".

لەهەمان کاتدا تورکیا ئامادەی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بە پێشكه‌شكردن و ناردنى يارمه‌تى و پێداويستيى پزيشكى.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا