ژمارەیەک توشبووی نوێی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

کوردستان 04/09/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم نوێترین ئامارەکانی توشبوان و مردنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٩٧ حاڵەتیی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٣٢٣ حاڵەتیان لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە و ٢٥کەسیش لە توشبووەکان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٥٢ هەزار و ٧٥ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، حەوت هەزار و ٣٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩١ هەزار و ٣٦٨ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 ژمارە (191)

1. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)
هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە.


2. پشکنین: (5144 پشکنینی نوێ) 
(1268 هەولێر)، (703 سلێمانی، 212 گەرمیان)، (2901 دهۆك)، (60 هەڵەبجە)


3. تووشبوو: (597 تووشبووی نوێ)
(160 هەولێر)
(110 سلێمانی، 27 گەرمیان)
(273 دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)
4. چاکبوون: (323 چاکبوون)
(222 هەولێر)
(33 سلێمانی، 38 گەرمیان)
(30 هەڵەبجە)

5. مردن: (25 مردن)
(6 هەولێر)
(12 سلێمانی، 4 راپەڕین)
(3 دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی 21871 (21871 دەرچوو)

پشکنین 334222(131080 هەولێر، 91092 سلێمانی، 108897 دهۆك، 3153 هەڵەبجە)
تووشبوون 31132 (12580 هەولێر، 12434 سلێمانی، 5113 دهۆك، 1005 هەڵەبجە)
چاکبوون 19701 (8675 هەولێر، 8377 سلێمانی، 1740 دهۆك، 909 هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر 10258 (3464 هەولێر، 3414 سلێمانی، 3301 دهۆك، 79 هەڵەبجە)
مردن 1173 (441 هەولێر، 643 سلێمانی، 72 دهۆك ، 17 هەڵەبجە)


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
4ی ئەیلول 2020

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا