بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە
راگەیەنراوێکدا دانیشتوانی گەڕەکی (گردی عەلی ناجی)ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی
کارەبایان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی
رایگەیاند، دانیشتوانی گەڕەکی (گردی عەلی ناجی) فیدەری(3) ئاگادار دەکەنەوە کە
پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت و بەوهۆیەش سبەی شەممە ماوەی پێنج
کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەیان نابێت.
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی
زیرەک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کوژاندنەوەی
کارەبا لەو کاتەدا له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیانە.
بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەرە و هیچ بڕە
پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە.