کورتە فیلمی مردن وەک باشترین فیلمی نێودەوڵەتی و باشترین دەرھێنەر و باشترین
ئەکتەر لە فیستێڤاڵی نێودەوڵەتی ئیسپانیا نمایش دەکرێت.
نوسینی فیلمی مردن لە دەرهێنانی دەرهێنەری لاوی شاری سلێمانی یاداشت
یوسفە کە ساڵی ٢٠١٩ بەرھەم ھێندراوە و توانیویەتی لە فیستیڤاڵی خەڵاتەکانی روانگەش
کە ڤیستیڤالێکی هونەریە و ساڵانە ئەنجام دەدرێت توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت.
ماوەی فیلمەکە ١٣ خولەکە ژانرای فیلمەکە و خەیاڵی و نھێنی و درامی
لەئێستادا پاڵێوراوە بۆ بەدەست ھێنانی ٣خەڵات لەم ڤێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەدا.
هاوکات بڕیارە ئەم فلیمە مانگی ١١ بەئامادەبوونی دەرھێنەران ئەم
فێستیڤاڵە ئەنجام ئەدرێت و دواتر خەڵات بەسەر باشتریندا دابەش بکرێت.