تەندروستی سلێمانی؛ تائێستا زیاتر لە هەزار کەس پلازمایان وەک چارەسەر وەرگرتووە

کوردستان 04/09/2020

Alternate Text

ئاماری کۆی ئەو نەخۆشانەی بڵاوکرانەوە کە تا ئێستا پلازمایان وەرگرتووە و بە پێی ئامارەکە ژمارەیان زیاترە لە هەزار کەس.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماری کۆی ئەو نەخۆشانەی بڵاوکردەوە کە تا ئێستا پلازمایان وەرگرتووە.

بە پێی ئامارەکان کۆی ئەو نەخۆشانەی تا ئێستا پلازمایان وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەک چارەسەر (١٠١٣) نەخۆشە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا