سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى توشی کۆرۆنا بوو

کوردستان 04/09/2020

Alternate Text

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى توشی کۆرۆنا بووە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک  رایگەیاند، هێرش حەیدەر سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى توشی کۆرۆنا بووە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٩٧ حاڵەتیی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٣٢٣ حاڵەتیان لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە و ٢٥کەسیش لە توشبووەکان گیانیان لەدەستداوە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا