بێگەرد تاڵەبانی: مەخابن گۆیژەی سەوز رەش پۆشکرا

کوردستان 04/09/2020

Alternate Text

وەزیری کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو لەسەر ڕوداوی ئاگر کەوتنەوەکەی شاخی گۆیژەی سلێمانی هاتە دەنگ و پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بیگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "زۆر بەداخەوە بەرە بەیانی ئەمڕۆ بەشێکی دارستانی گۆیژە سوتا، دارستانی گۆیژە سێ هەزار دۆنمەو دارستانێکی گرنگی شاری سلێمانییە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "پێشتریش چەندین جار رێککاری پێویستمان باسکردووە و داوامان کردبوو کە هەوڵی جدی بدرێت بۆ پاراستنی، بەڵام بەداخەوە بەم دۆخە گەیشت".

جەختیشیکردۆتەوە "رەنجی چەندین ساڵی فەرمانبەرانمان بە چەند کاتژمێرێک و لەکەمتەرخەمی کەسانێک کە هەست بەبەرپرسیارەتی ناکەن بەم دۆخەی گەیاند".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا