سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێچيرڤان
بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رک كۆمارى
توركيای لە ئەنقەرە بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەردولا جه‌ختيان
له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و
توركيا، به‌تايبه‌تى فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و
هاريكارى و هاوبه‌شيى ئابوورى كرده‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هه‌ردوولا
پوخته‌يه‌كيان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى
كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى خسته ڕوو، له‌مباره‌يه‌شه‌وه سه‌رۆكى توركيا دووپاتى
كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى
كوردستان ئاماده‌يه و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان
و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كرا.