میسی دوای زیاتر لە ١٥رۆژ بڕیاری مانەوەی لە بارسا راگەیاند

وەرزش 04/09/2020

Alternate Text

دوای زیاتر لە ١٥رۆژ، مێسی لەسەر بابەتی ڕۆیشتن و مانەوەی لە یانەکەی قسەی کرد و رونیکردەوە بۆچی داوای ڕۆیشتنی لە یانەکە کردووە.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بارسلۆنا رایگەیاندووە" من لە یانەکە دڵخۆش نیم و دەمویست بڕۆم، بەڵام بەهیچ شێوەیەک رێگایان پێنەدام بۆیە لە یانەکە دەمێنمەوە تاکو کێشەکە نەچێتە دادگا".

میسی ئەوەشی وتووە "من لە دژی ئەو یانەیەی هەموو ژیانمە ناچمە دادگا بۆیە بڕیارمدا لە یانەکە بمێنمەوە، دوای دۆڕانەکەمان بەرامبەر بایرن میونشن نەمویست قسە بکەم، راستە رکابەرەکەمان بەهێز بوو بەڵام نەدەبووایە بەو شێوە گەورەیە بدۆڕێین".

لیۆنێل مێسی ئاشکراشیکردووە، ویستم کات بەسەر ئەم دۆڕانە تێبپەڕێت ئێنجا روونکردنەوە بدەم و قسە بکەم، بەدرێژایی ئەمساڵ بە یانەکە و سەرۆکی یانەکەم دەگوت دەمەوێت بڕۆم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا