تەقینەوەیەکی گەورە رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

کوردستان 04/09/2020

Alternate Text

لە شاری چارداوڵی سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەقینەوەیەکی گەورە روویدا،  لە ئەنجامدا زیاتر لە ٣٠٠کەس بوونە تەقوربانی.

میدیاکانی وڵاتی ئێران بڵاویانکردۆتەوە، لە شاری چارداوڵی سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەقینەوەیەکی گەورە روویداوە و زیاتر لە ٣٠٠کەس بوونە تەقوربانی.

بەپیی زانیاریەکان تەقینەوەکە بەهۆی بووتڵێکی گازی٨٠٠کیلۆییەوە بووە و تا ئێستا ٢١٧کەس برینداربوون و برینی١٠٦ کەسیان برینەکانیان قورسە.

 ئەو بووتڵەی تەقیوەتەوە گازی کلۆر بووە و بەهۆیەوە خەڵک ژەهراوی بوون، دەیان تیمی فریاکەوتن لە کرماشان و شاری ئیلامەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا