وێڕای بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێران زەنگی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا.
ئەمڕۆ شەممە ٥ی ئەیلول، بە ئامادەبوونی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دوو هەفتە بەر لەوادەی خۆی یەکەمین زەنگی نوێی خوێندن لێدرا.
رۆحانی رایگەیاندووە، نابێت خێزانی خوێندکاران نیگەران بن کە ساڵی پار بەر لەوادەی خۆی دەرگای خوێندنگەکانیان داخستووە، ئەوەش لەبەر پاراستنی تەندروستی خوێندکاران بووە.
بڕیارە لە ساڵی نوێی خوێندندا سەرەتای وانەکان تایبەت بکرێت بە رێنماییەکانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.