دایکێک پێنج منداڵی خۆی کوشت

هەمەرەنگ 05/09/2020

Alternate Text

دایكێکی ئەڵمانی کۆتایی بە ژیانی پێنج منداڵی دەهێنێت و ماڵەکەی بەجێدەهێڵێت.

پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، لە شاری زۆلینجن لە خۆرئاوای ئەڵمانیا، دایكێکی تەمەن ٢٧ ساڵ لە شوقەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی پێنج منداڵی هێناوە کە تەمەنیان لە نێوان یەک ساڵ بۆ هەشت ساڵاندایە.

روونیشیکردووەتەوە، لەلایەن دایکی تۆمەتبارەکەوە ئاگادارکراونەتەوە و کە کچەکەی تاوانەکەی کردووە و دواتر هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

ئاشکراشی کردووە، پۆلیس تۆمەتبارەکەی بە برینداری دەستگیرکردووە، دواتر منداڵێکی دیکەیان بە سەلامەتی دۆزیوەتەوە.

رووداوەکە لە ئەڵمانیا کاردانەوەی زۆری هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا