کۆمپانیای تایبەت بە ناشتنی مردوو لە سلێمانی
رایگەیاند، ئەوان ٢٤ کاتژمێر ئامادەی ناشتنی مردوون و ئەو دەنگۆیانە راست نییە کە
باس لەوە دەکەن تەنیا بە رۆژدا ئەو پرۆسەیە ئەنجامدەدرێت.
ژیر کامەران، پارێزەری کۆمپانیای دووزی تایبەت
بە ناشتنی مردوو لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا کە پەیامنێری (BMC) ئامادەبوو رایگەیاند، نرخی گۆڕی منداڵ تاوەکو ١٢ ساڵ
بریتییە لە ١٧٥ هەزار کە ئەویش ٧٥ هەزاری بۆ گۆڕهەڵکەنەکانە و بەشێکیشی بۆ رێکخستنی
گۆڕەکەیە.
روونیشیکردەوە، نرخی گۆڕی کەسانی سەرو ١٢ ساڵ
بریتییە لە ٢٦٠ هەزارە و ١٥٠ هەزاری بۆ گۆڕهەڵکەندنەکانە و بەشێکیشی بۆ رێکخستنی گۆڕەکەیە.
راشیگەیاند، کە بابەتی کۆمپانیاکەیان لە سنوری
خۆی زیاتر گەورەکراوە و ئەوان تەنیا ئەرکە ئیدارییەکانی گۆڕستانەکە و کارە خزمەتگوزارییەکان
جێبەجێدەکەن.