ماڵپەڕی ئەکواوێزەری ئەمریکی ئاشکرایدەکات، لە
مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەکواوێزەری ئەمریکی تایبەت بە کەش و هەوا، لە ١٩ مانگی تشرینی
یەکەمی ئەمساڵدا، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەندێک ناوچەی هەولێر دەکات و لە هەرێمی
کوردستان پلەکانی گەرما بۆ خوار ٣٠ پلە دادەبەزن.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز
دامەزراوە، کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە
پێشبینی کەش و هەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.