بڕیارە سبه‌ینێ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه و
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند درێژه به گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه ناكۆكه‌كان ده‌ده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان بە (BMC)
راگەیاند، سبه‌ینێ شاندی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا و ده‌ست به گفتوگۆكانی
نێوان حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و فیدراڵ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا له به‌غدا لیژنه‌یه‌كی باڵا
سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٣-یه و شاندێكی
حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تیی زاگرۆس فه‌تاح بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی
هه‌رێم له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌شداره.
پێشتریش هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند له‌سه‌ر
ئه‌وه رێككه‌وتبوون مانگانه له‌بارانبه‌ر راده‌ستكردنی نیوه‌ی داهاتی خاڵه سنورییه‌كان،
به‌غدا ٣٢٠ ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت.