كارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه
و رایدهگهیهنێت، سبهینێ پێنج كاتژمێر كارهبای گهڕهكی شێخان دهبڕێت .
ئهمرۆ شهممه پێنج-ی ئەیلولی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی
گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردووهتهوه، دانیشتوانی گەڕەكی شێخان
و دەوروبەری كلینیكی شەهید د.بەختیار كە دەكەونە سەر فیدەری (٦٦) ئاگادار دەكەینەوە،
سبەینێ یەك شەممە شەش-ی ئەیلولی ٢٠٢٠، پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
ئاماژهی بهوهشداوه، لە كاتژمێر (٧ی بەیانی
تا ١٢ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و
هاووڵاتیان خۆیان، هەروەها لەپێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی
كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان
بكەنەوە.
روونیشیكردووهتهوه، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر
و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.