له كۆبو‌نه‌وه‌ی ئه‌مرۆی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌وه، دەمەقاڵێ لە نێوان ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و غالب محەمەد پەڕلەمانتاردا لە بەغدا دروست بووە و بەهۆیەوە کۆبونەوەکە راگیراوە.
سەرچاوەیەک لەنێو کۆبوونەوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان بە (BMC) راگەیاند، له كۆبو‌نه‌وه‌ی ئه‌مرۆی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان راستە گرژی دروستبووە، دەمەقاڵێ لە نێوان وەزیری دارایی و غالب محەمەد پەڕلەمانتاردا لە بەغدا دروست بووە، دواتر كاروان هاشم، ئه‌ندامی جڤات ته‌داخولی كردوه و وته‌ی نه‌شیاویان دژی یه‌كتر به‌كارهێناوه و شه‌ره ده‌ست دروست بووه كۆبوونه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك دواخراوه، بەڵام لە ئێستادا رەوەشەکە ئارامەو کۆبوونەوەکە بەردەوامی هەیە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، غالب محەمەد داوای کشانەوەی گۆڕانی کردووە لە حکومەت و لە بەرامبەردا ئاواتی شێخ جەناب رەتیکردووەتەوە لە حکومەت بکشێنەوە و پەڕلەمانتارانی گۆڕانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە لە هێڵی گشتی بزوتنەوەکە دەرچوون.
ئاشکراشیکرد، رێکخەری گشتی و ئاوات شێخ جەناب، فراکسیۆنی گۆڕانیان لە پەرلەمانی عێراق تۆمەتبارکردوە کە هیچ رۆڵێکیان نیە و لە سیاسەتی گۆڕان لایانداوە.
لە ئێستادا بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان داوادەکەن چیتر پشتگیری لە حکومەتی هەرێم نەکرێت و بزوتنەوەکە لە حکومەت بکشێتەوە به‌ڵام وه‌زیره‌كانی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێم رایانگه‌یاندووه به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان و له حكومه‌ت ناكشێنه‌وه.