ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم نوێترین
ئامارەکانی توشبوان و مردنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند،
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٠٤ حاڵەتیی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ٤٩٢ حاڵەتیان لە نەخۆشییەکە
چاکبوونەتەوە و ١٣کەسیش لە توشبووەکان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣١ هەزار و ٦٣٦ کەس لەهەرێم توشی ڤایرۆسی
کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، حەوت هەزار و هەزارو ١٨٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠
هەزار و ١٩٣ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.