لە ئەنجامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا

کوردستان 05/09/2020

Alternate Text

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک لە سنوری قەزای سۆران کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆرن لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایانگەیاندووە، دوای نیوەڕۆ لە ئەنجامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک لە سنورەکەیان کەسێک گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری توێتا کرۆلایە و کە ناوبراو مێردمنداڵێک بووە بە بێ پرسی باوکی ئۆتۆمبێلەکەی بردووە و وەرگەراوە و سەرئەنجام گیانی لەدەستداوە.

جەختیشکراوەتەوە، سۆفێری ئۆتۆمبێلەکە مێردمنداڵێک بووە کە تەمەنی تەنها ١٦ساڵ بووە، خەڵکی شارۆچکەی(کەسنەزانی) سەر بەهەولێرە.

هەر لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆرندا هاتووە کە هۆکاری روداوەکە بۆ خێرای زۆر نە شارەزایی تەواوی مێرمنداڵەکە بووە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا