غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ
له‌ناو جڤاتی نیشتمانی رویدا، كێشه‌یه‌كی بچوك نه‌بو، به‌ڵكو شه‌ڕی كه‌سی نه‌بو،
به‌ڵكو كێشه‌كه په‌یوه‌ست بو به ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
غالب محه‌مه‌د له هه‌ژماری
تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌ی
جڤات ڕویدا كێشه‌یه‌كی بچوكی نێوان به‌ندوه و گروپی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی گۆڕان نه‌بوه
له‌حكومه‌ت، به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی بوه له‌پێناو ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی
كوردستان".
دەشڵێت، به‌نوێنه‌رایه‌تی
فراكسیۆنی گۆڕان له‌به‌غدا به‌شداربوه له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتمانی گۆڕاندا،
شه‌ڕێكی شه‌خسی نه‌كردوه، به‌ڵكو داوایكردوه، چیتر ئه‌و گروپه به‌رده‌وام نه‌بن
له‌م حكومه‌ته شكستخواردوه كه بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری بۆخه‌ڵكی
هه‌رێمی كوردستان و خه‌ریكی مكیاج كردنن بۆ ده‌سه‌ڵات.
غالب محه‌مه‌د روونیشیکردووەتەوە،
ده‌یانه‌وێت فراكسیۆنی گۆڕان له‌به‌غدا هاوشێوه‌ی خۆیان لێبكه‌ن و خۆیان و نه‌وه‌كانیان
وه‌ك شا بژین و ملی هاوڵاتیان بخه‌نه‌ژێر چه‌قۆی ده‌سه‌ڵات، ئاڵۆزی كۆبونه‌وه‌كه
له‌وه‌وه دروست بو، چونكه ئه‌وان نایه‌نه‌وێت ده‌ستبه‌رداری كورسی و به‌رژه‌وندی
ببن "لای ئێمه‌ش ئه‌مه قبوڵ نیه، له‌ئێستادا ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌غدا و له‌گه‌ڵ
هاوڕێیانم له‌به‌غدا كۆبونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامدده‌ین و هه‌ڵوێستی جدیمان
ده‌بێت"، دوا بڕیار له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌ن.