ژمارەیەک توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی نەخۆشخانەیان جێهێشت

کوردستان 05/09/2020

Alternate Text

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماری نوێی توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە ئاشکرایکرد، ژمارەیەکی توشبووی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە خشتەیەکدا ئاماری توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش کۆی هەموو ئەو توشبوانەی کە لە نەخۆشخانەکاندا ماون ژمارەیان ١٨١کەسە، ئەمڕۆش ٣٤ توشبووی دیکە نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆیان.

لە بەشێکی دیکەی خشتەکەدا هاتووە کە ١کەس لە ژێر ئامێری هەناسەداندا ماوە و ٤٠ کەسیش لە ژێر چاودێری چردان، ١٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا