دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی کێشە لەسەر شوێنی ناوچەی گەشتیاری دەربەندی
رانیە، دوو هۆز لە سنووری ئیدارەی راپەڕین رووبەڕووی یەکدی ببوونەوە، ئەمڕۆ روونکردنەوەیەکیان
بڵاوکردووەتەوە.
لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوە هاتووە "به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌می فه‌رمانگه‌ى
په‌یوه‌ندیدار به‌زه‌ویوزار لێكتێنه‌گه‌یشتنێك دروستبوو له‌نێوان دوو خانه‌واده‌دا، داموده‌زگە ئه‌منییه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌ڕینیش زۆر كه‌مته‌رخه‌م بوون".
لە بەشێکی دیکە رونکردنەوەکەدا هاتووە کە هەردوو بنەماڵە نوسیویانە، بە
هەوڵی لیوا حه‌یده‌ر حاجی تانى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر له ناوەندگیری لە نێوان هەردوو بنەماڵەکدا کردووە و کێشەکەی چارەسەرکردووە".
ئەوەش ئاشکراکراوە، هەردوو لا بەڵینی ئەوەیان بە به‌ڕێوه‌به‌رى
ئاسایشى رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر داوە کە کۆتایی بە کێشەکە بهێنن و جارێکی دیکە لەسەر
ئەو بابەتە ئاڵۆزی دروست نەکەن".