دوو كه‌س به تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن
به مادده هۆشبه‌ره‌كان دەستگیرکران کە ٢٥کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی
مادده هۆشبه‌ره‌كان رایانگه‌یاندووە، دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به
مادده هۆشبه‌ره‌كان له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش
هاتووە، توانراوە ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی ٢٥ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگیرێت
و بە پێی زانیاریەکان ئەو دوو تۆمەتبارە خه‌ڵكی ناوچه‌ی شارباژێڕن و مادده هۆشبه‌ره‌كه‌یان له شاری
سلێمانییه‌وه هێناوه‌ته شاری هه‌ولێر".
هاوکات لە ئێستادا دوو تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی مادده‌ی ژماره
"١٤" له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه
و دراونه‌ته دادگا.