ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

کوردستان 05/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری چوار هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادیکردووە.

بەپێی خشتەیەک کە وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردۆتەوە تێیدا هاتووە، کۆی ژمارەی توشبووان کەمیکردووە بە جۆرێک لە هەفتەی یەکەمدا ٣٩١٨کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون بەڵام لە هەفتەی کۆتایدا ڕێژەکە بۆ ٣٨٧٣دابەزییووە.

بەڵام ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەکە لە هەفتەی یەکەم بەراورد بە هەفتەی کۆتای زیادیکردووە لە ١٠١کەسەوە بۆ ١٦٦کەس.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر بەگوێرەی خشتەکە، لە هەفتەی یەکەمدا ١١٨٥کەس نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە و چاکبوونەتەوە و لە هەفتەی کۆتایدا ٢٨٩٧کەس چاکبوونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا