شەوی رابردوو، هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و پرتوگال بەیەک گەیشتن و بە یارییەکە بە بەرژەوەندی پرتوگال کۆتایی هات.
شەوی رابردوو، لە چوارچێوەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەریەکە لە پرتوگاڵ و کرواتیا بەیەک گەیشتن و لە یارییەکەدا پرتوگال بەبێ رۆناڵدۆ توانی بە (٤-١)یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پرتوگالی پێشتر بڕیار بوو بەشداری یارییەکە بکات و گۆڵی ژمارە ١٠٠ تۆماربکات، بەڵام بەهۆی بوونی کێشەیەک لە پەنجەی پێیەکانیدا نەیتوانی بەشداری بکات و وەک هاندەرێک بەشدار بوو.
لە وێنەیەکدا کە دەست میدیا وەرزشییەکان کەوتووە، رۆناڵدۆ لە شوێنی دانیشتنی هاندەران بە ئاسودەیی سەرنجی یارییەکە دەدات، لەو کاتەدا ئافرەتێک دێتە لای و داوا دەکات ماسکی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بەکاربهێنێت.