دوای ١٠٠ ساڵ گەورەترین زیندەوەری سەر زەوی دەرکەوتەوە

هەمەرەنگ 06/09/2020

Alternate Text

بەرپرسانی ئوستورالیا، هەواڵی دەرکەوتنەوەی گەورەترین زیندەوەری سەر زەویان بۆ جاری سێیەم لەماوەی ١٠٠ ساڵی رابردوودا بڵاوکردەوە.

بەرپرسانی ژیانی ئاوی ئوستورالیا بڵاویانکردووەتەوە، نەهەنگێکی شینی دەگمەن، بۆ جاری سێیەم لەماوەی ١٠٠ ساڵی رابردوودا لە ئاوەکانی وڵاتەکەدا دەرکەوتووەتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، نەهەنگە زەبەلاحەکە لە کەناراوەکانی مارۆبرا لە نیوساوز وێڵزی ئوستورالیا دەرکەوتووە.

نەهەنگی شین گەورەترین زیندەوری سەر زەوییە، درێژییەکەی ٢٨ مەترە و کێشی نزیکەی ١٠٠تۆن دەبێت.

تا ئێستا زانایانی ئوستورالی نەیانتوانیوە زانیاری لەبارەی زیادتر لەبارەی ئەو نەهەنگە زەبەلاحەوە کۆبکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا