هەڵەیەک لە پشکنینی(PCR)ی تایبەت بە کۆرۆنا ئاشکرا بوو

تەندروستی 06/09/2020

Alternate Text

شارەزایانی بەریتانی گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە پشکنینی (PCR) تایبەت بە کۆرۆنا، ورد نییە لە دیاریکردنی توشبوانی کۆرۆنا.

 بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لە بنکەی پزیشکی سەر بە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی ناسراو بە CEBM ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، زۆرجار ئەو کەسانەی پشکنینی PCRی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجام دەدەن ئەنجامەکەیان پۆزەتیف دەردەچێت بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکیان هەبێت و هیچ کەسێکی دیکەش توش بکەن.

توێژەران دەڵێن، تێستی PCR دەتوانێت ماددەیەکی جینی ڤایرۆسی رابکێشێت بۆ ماوەیەکی درێژ، کە تەنانەت چالاک نەبێت و توانای نەخۆش خستنی نەبێت.

باس لەوەشدەکەن، بەشێک لەو کەسانەی ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە، نیشانەیان نەبووە، هیچ مەترسییەکیان لەسەر کەسانی دەوروبەریان نەبووە تەنانەت ڤایرۆسەکەیان نەگواستووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا