برازایەکی ئوسامە بن لادن هۆشداری دەداتە
ئەمریکا گەر دەنگ بە کاندیدی دیموکراتەکان بدرێت لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەدا
رووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر دووبارە دەبنەوە.
رۆژنامەی نیوۆرک پۆست بڵاویکردووەتەوە، داعش
لەسەردەمی دەسەڵاتی ئۆباما و بایدن، بە
ئەوروپا بڵاوبووەوە، بەڵام کاتێک ترەمپ دەسەڵاتی گرتە دەست ناوچەکەی پاراست.
نور بن لادن، برازای ئوسامە بن لادن،
رایگەیاندووە، گەر جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا هەڵبژاردنە
سەرۆکایەتییەکە بەرێتەوە، ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر هەیە.
نور بن لادن لە سویسرا دەژی، بەڵام وەک خۆی
دەڵێت دڵی ئەمریکییە، بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا پشگیری خۆی بۆ دۆناڵد
ترەمپ راگەیاند.