ژمارەیەک توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستدا

کوردستان 06/09/2020

Alternate Text

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای ئاشكرا كرد و رایگەیاند، ٥٧٥ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە.

روونیشیکردەوە،  "لە ٢٤ كاتژمێردا ٢١ تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە كە بەمشێوەیە: ٧ هه‌ولێر، ١٠ سلێمانی، ١ راپه‌ڕین، ٢دهۆك،١هه‌ڵه‌بجه‌".

وەزیری تەندروستی وتیشی،"زۆربەی تووشبووانی ٢٤ كاتژمێری رابردوو لە سنووری پارێزگای دھۆكن و ٣٣٦ كەسی لەو پارێزگایە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران، بەداخەوە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە دھۆك تەشەنەی كردووە".

دەشڵێت، "لەو ماوەیەدا ٢٩٩ تووشبووی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا