شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناتوانن گرێبەستی ئەو کۆمپانیایە هەڵبوەشێننەوە کە کاری مردوو ناشتن دەکات.
سەردەشت رەفیق مەحمود، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە BMC راگەیاند، شارەوانی سلێمانی بەدوای رێگەچارەیەکی یاساییدا دەگەڕێت بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو پارەیەی بۆ مردوو ناشتن لە هاوڵاتیان وەردەگیریت.
روونیشیکردەوە، سەرۆکایەتی شارەوانی ناتوانێت تاکلایەنانە ناتوانێت دەسکاری ئەو گرێبەستە بکات کەلەگەڵ کۆمپانیاکەدا واژووی کردووە، چونکە بە گوێرەی یاسا گرێبەستەکەیان کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی رایگەیاندووە داوایان لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کردووە گرێبەستی ئەو کۆمپانیایە هەڵبوەشێنێتەوە کە کاری مردوو ناشتن دەکات.