یاسای هەڵبژاردنەکان حەلبوسی دەهێنێتەوە هەرێم

عێراق 06/09/2020

Alternate Text

بڕیارە محەمەد حەلبوسی بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچونی کرد لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانەوە سەردانی هەولێر بکات.

سایتی سۆمەرییە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچونی کورد لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانەوە بە تایبەت ئەو پرسەی تایبەتە بە فرە بازنەیی بازنەکانی هەڵبژاردنەوە، سەردانی هەولێر بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆبوونەوەی دوێنێ پەرلەمانی عێراق، راپۆرتی لیژنەی یاسایی سەبارەت بە پرسی فرە بازنەیی هەڵبژاردنەکانی عێراق خوێندرایەوە، حەلبوسیش داوایکرد بە کۆدەنگی کار بکەن بۆ تێپەڕاندنی یاساکە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا