ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند،
سبەی دووشەممە فراکسیۆنەکەیان لەناو تەلاری پەرلەمانی کورستان لە شاری هەولێر کۆدەبێتەوە
و سەرۆک، جێگر و بڕیاریدەی فراکسیۆنەکە هەڵدەبژێردرێت.
جەلال محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی
کوردستان بە (BMC) راگەیاند، "کاتژمێر١١:٠٠ی پێشنوەڕۆی سبەی دووشەممە فراکسیۆنی
گۆڕان لەشاری هەولێر کۆدەبێتەوە و بەزۆرینەی سادەی ئەندامەکانی سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری
فراکسیۆن هەڵدەبژێردرێن.
روونیشیکردەوە، لەکۆبوونەوەی سبەیدا مۆڵەت دەدرێت بەهەموو
ئەندامەکان بۆ هەرکام لەو سێ پۆستە خۆیان کاندیدی بکەن، بۆ سەرۆکایەتی فراکسیۆنیش
لەئێستادا "کاک دابان محەمەد کاندیدە بۆ سەرۆکی فراکسیۆن بەڵام نازانین کاک
شاخەوان رەئوف خۆی کاندید دەکات یان نا".
ئاشکراشیکرد، پێشبینی ناکەن دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی
فراکسیۆنەکەیان لەوە زیاتر دوابکەوێت و لە هەمو دۆخێکدا سبەی بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی
فراکسیۆنی گۆڕان ئەو پرسە یەکلایی دەکرێتەوە.
٢٨ی ئاب عەلی حەمەساڵح، دەستی لە پۆستی سەرۆكی فراسیۆنی
گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستانو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كێشایەوە.