سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی: نه‌موتووه‌ دە‌بێت خە‌ڵك مە‌منونی ئە‌وكۆمپانیایە‌بن كە‌گۆرستانی كردووه‌ به‌ پاره‌

کوردستان 06/09/2020

Alternate Text

سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌ لێدوانیكدا وتبێتی، دە‌بێت خە‌ڵكی سلێمانی زۆر مە‌منونی ئە‌وكۆمپانیایە‌بن كە‌گۆرستانی كردووه‌ به‌ پاره.‌

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی رایگه‌یاند، لە‌چە‌ند پەڕەو ئە‌كاونتێکی نافە‌رمی بە‌ناوی سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی دە‌ستە‌واژە‌یە‌ك دانراوە‌ (دە‌بێت خە‌ڵكی سلێمانی زۆر مە‌منونی ئە‌وكۆمپانیایە‌بن كە‌گۆرستانی كردووەتە‌ پاره‌.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ڵێت، بۆھە‌موولایە‌ك روون دە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌ودە‌ستە‌واژە‌ی بە‌كار نە‌ھێناوە‌ لە‌كا‌تی چاوپێكە‌وتنی لە‌كە‌ناڵی كوردسات لە‌بە‌رنامە‌ی پانۆراما.

روونیشیکردووەتەوە‌، هاوڵاتیان دە‌توانن لە‌بە‌رنامە‌كانی كە‌ناڵی كوردسات و پەڕەی فە‌رمی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی تە‌واوی چاوپێكە‌وتنكە‌ ببین بۆ راستی ودروستی ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

رونكردنە‌وە‌یە‌ك لە‌لایە‌ن سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی و سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی ئە‌ندازیار (توانا كمال جلال)
بۆ ھاوولاتیانی خۆشە‌ویستی سلیمانی
لە‌چە‌ند پە‌يجە‌و ئە‌كاونتی نافە‌رمی بە‌ناوی سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی دە‌ستە‌واژە‌یە‌ك دانراوە‌ (دە‌بێت خە‌ڵكی سلێمانی زۆر مە‌منونی ئە‌وكۆمپانیایە‌بن كە‌گۆرستانی كردووەتە‌ پارە‌) بۆھە‌موولایە‌ك روون دە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌ودە‌ستە‌واژە‌ی بە‌كار نە‌ھێناوە‌ لە‌كە‌تاتی چاوپێكە‌وتنی لە‌كە‌نالی كوردسات لە‌بە‌رنامە‌ی پانۆراما
وە‌ھاوولاتیانی خۆشە‌ویستی شارە‌كە‌م دە‌توانن لە‌بە‌رنامە‌كانی كە‌نالی كوردسات و پە‌یجە‌ی فە‌رمی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی تە‌واوی چاوپێكە‌وتنكە‌ ببین بۆ راستی ودروستی
بە‌داخە‌وە‌ ھە‌ندێك كە‌س بە‌ھۆی جێگیركردنی نرخی ناشتنی مردویە‌ك بە‌ ١٥٠ھە‌زار بۆ گۆرھە‌لكە‌نە‌كە‌‌ و١١٠ھە‌زار بۆ كۆمپانیاكە‌
ئە‌وان زە‌رر مە‌ند دە‌بن چونكە‌ كە‌لە‌كاتی ناشتنی مردویە‌ك
زۆرجار بری ٣٠٠ھە‌زار ٤٠٠ھە‌زار دینار وە‌رگیراوە‌ لە‌كە‌سوكاری كۆچكردوە‌كە



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا