بە پێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان شوێنگرەوەی سۆران
عومەر پەرلەمانتاری پێشوی کۆمەڵی ئیسلامی دەستنیشانکرا.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە شوێنی سۆران عومەر، عومەر
گوڵپی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە
پەرلەمانی کوردستان دەستبەکار دەبێت.
ئەمەش دوای ئەوەهات کە سۆران عومەر دەستلەکارکیشانەوەی پیشکەش بە
پەرلەمانی کوردستان کرد و لە کۆی ٨٩ پەرلەمانتاری ئامادەبوو، بە دەنگی ٥٥
پەرلەمانتار دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی
لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا.
هاوکات بڕیار وایە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان عومەر گوڵپی، سوێندی یاسای بخوارت و لە پەرلەمانی کوردستان دەستبەکار ببێت.