وەزارەتی
تەندروستیی حکومەتی عێراق ئاماری ٢٤کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ
یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا سێ هەزار و ٧٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەسەرجەم
ئەو حاڵەتانە هەزار و ١١٤حاڵەتیان لە بەغدان، سێ هەزار و دوو کەس لە نەخۆشییەکە
چاکبوونەتەوە، کە ٩١٤کەسیان لە بەغدان.
ئاماژە
بەوەشكراوە لە کۆی سەجەم ئەو کەسانەش، ٦٩کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە، بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٦٠ هەزار و ٣٧٠ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.