Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات

کوردستان

بینراو 66

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی ئاساییی خولی پاییزەی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ئەنجام بدرێت.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، دانیشتنەکە کە بڕیارە لە کاتژمێر ١ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و چوار بڕگە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌ و بڕگه‌یه‌كی یاسای ژماره‌ (١)ی ساڵی ٢٠٢٠ یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كورستان-عێراق).

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (له‌ ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دواتریش هەر لە بەیاننامەیەکدا پەرلەمانی کوردستان خاڵێکی دیکەی بە ڕیزبەندی چوارەم بۆ بەرنامەی کارەکە زیادکرد ئەویش سوێندخواردنی (عمر عبدالله فتاح محمد) له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ (سۆران عمر سعید).

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP