مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە

کوردستان 06/09/2020

Alternate Text

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەولێر کۆبوونەوە.

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوە و تاوتوێی كۆی بارودۆخ و دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا.

هاوکات بەپێی زانیاریەکان، لەدیدارەكەدا تاوتوێی پرسی فرەبازنەیی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا، لەگەڵ چەند یاسایەكی پێویست بۆ قۆناغی داهاتوو.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوردا کراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا