کاتی سەردانیکردنی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغداد دیاریکرا

کوردستان 06/09/2020

Alternate Text

دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت تایبەت لەسەر پرسی موچە و بەشە بودجەی هەرێم بگاتە بەغداد بەڵام سەردانەکە دواخراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاندی هەرێم بە (BMC)راگەیاند " ئەگەر چی بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و تیمێکی یاوەری بۆ دانوستان لەسەر پرسی بودجەی هەرێم بگاتە بەغداد بەڵام سەردانەکە بۆ سبەی دواخراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (BMC)راگەیاند" هەندێک کێشەی پرۆتۆکۆڵ هەبووە بەڵام ئەوەی کە هەیە بە دڵنیاییەوە ئەم هەفتەیە دەچینە بەغداد ".

جەختیشیکردەوە، هەوڵی جدی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەڵام ئەوە هەیە کۆمەڵێک خاڵی یاسای هەیە کە پێویستە هەردوولا گفتوگۆی لەسەر بکەین و بگەینە خاڵی کۆتای ڕێککەوتنەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا