سەباح هەورامی کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دواین
پێشهاتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت،
ژمارەکە بەرەوهەڵکشان دەروات.
سەباح هەورامی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەهۆی پابەند نەبوونی هاوڵاتیان بە رێنمایەکان،
پێشبینی دەکرێت ژمارەی توشبووان بەرەو هەڵکشانی زیاتر بچێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بەردەوام هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ئەوەی ڕێنمای
پێویست بە هاوڵاتیان بدەین بۆ ئەوەی بتوانین بە تاک پارێزیی کۆنترۆڵی ڤایرۆسەکە
بکەین و ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە کەمبکەینەوە".
سەبارەت بە رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ وەزارەتی پەروەردە ناوبراو ووتی "پرۆسەی دەستپێکردنەوەی دەوام پرۆسەیەکی ئاڵۆزە و ناتوانرێت لە ماوەیەکی کەمدا بڕیاری لەسەر بدرێت بەڵام ئەوەی هەیە بە پێی بارودۆخەکە هەوڵ دەدرێت بڕیار لەسەر باشترین بژاردە بدرێت لە پێناو سەلامەتی هەموواندا".