بۆ پیاوان...ئاگاداری خواردنی نەعنا بن

تەندروستی 07/09/2020

Alternate Text

شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشداری دەدەنە پیاوان لە زۆر بەکار‌هێنانی نەعنا ئاشکرای دەکەن زیانی زۆری بەدواوە دەبێت.

توێژەرانی ئەمریکی لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر مشک تاقیان کردووەتەوە، کە بۆ ماوەیەک لەبری ئاو چای نەعنایان پێداون، دوای ماوەیەک سەرنجیان داوە، مشکەکان ئاستی هۆڕمۆنی تستوستیرۆن، لە خوێنیاندا کەمیکردووە و  جگە لەوە توشی کێشە بوون لە کۆئەندامی زاووزێیان بە شێوەیەک نەتوانراوە چارەسەر بکرێت.

لەم توێژینەوەیەوە پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە، گەر پیاوان بۆ ماوەیەکی درێژ چای نەعنا بخۆنەوە، قژیان تەنک دەبێت و نیشانە مێینەکانیان زیادتر تێدا دەردەکەوێت و چالاکی تۆویان کەم دەبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە پزیشکە روسیەکان دەڵێن، نەعنا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی سێکسی و نەزۆکی و دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی تستوستیرۆن لە خوێندا لە پیاواندا.

لەگەڵ ئەمانەشدا خواردنەوەی چای نەعنا بە شێوەیەکی سنوردار چەندین سوودی هەیە وەک باشترکردنی هەناسە، کەمکردنەوەی عارەقکردنەوە و باشترکردنی بینین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا