مووچەی ئەم فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت

ئابوری 07/09/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی بەھۆی گۆڕانكارییەكانی حكومەتی عیراق، مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی رەگەزنامە لە ھەرێم دواكەوت، شاندێكیان چووەتە بەغدا و كێشەكان چارەسەر دەكرێن، و لە ئایندەیەكی نزیك دەست بە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، " بۆ ماوەی دوو هەفتەیە شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی سەردانی بەغداد دەکەن بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم‌ کە بەهۆی گۆرانکارییەکانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیرەکان کێشە کەوتبووە مووچەی بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە رەگەزنامەی گشتی، کە هیچ مەبەستێکی سیاسی نەبووەتە هۆی دروست بوونی کێشە بۆ مووچە".

روونیشیکردووەتەوە،" سەرجەم کێشەکان لە چارەسەرکردندان لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچە دابەش دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا