مامۆستایەکی ئەرجەنتینی لەکاتی وانەوتنەوەیدا بە شێوەی ئۆنلاین تەندروستی تێکدەچێت و دوای چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەستدا.
سایتی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، مامۆستاکە ناوی پاولا دی سیمون تەمەن ٤٦ ساڵ بووە، وانەی زانستە سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بە شێوەی ئۆنلاین لە زانکۆیەکی ئەرجەنتین وتووەتەوە.
لەکاتی وانەوتنەوەدا مامۆستاکە ، هەناسەی توند دەبێت و بە زەحمەت قسەی بۆ دەکرێت، خوێندکارەکانی داوای لێدەکەن بانگی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی بۆ بکەن، بەڵام رەتیدەکاتەوە.
دوای چەند کاتژمێرێک مامۆستاکە بەهۆی هەناسە توندی گیانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.