به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی
كاركردن و هه‌بوونی نه‌وجه‌وان له‌شوێنه‌كه‌یاندا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی
سلێمانی هەردوو كافتریای پریسچ و شه‌وانی شاری داخست.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون
به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی
خۆپارێزی، هه‌ردوو كافتریای (پریسچ) له‌شه‌قامی سالم و (شه‌وانی شار) له شه‌قامی
بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود داخراون.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، له‌كاتی
سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ كافتریای (پرسیچ) دەستبه‌سه‌ر خواردنه‌وه مه‌ستییه‌كاندا گیراوە
و له كافتریای (شه‌وانی شار)دا رێگری له هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار
(18) ساڵ نه‌كراوه و نێرگه‌له‌یان پێشكه‌شكراوه، كه ئەوه‌ش پێچه‌وانه‌ی مه‌رج و
رێنماییه‌كانی كاركردنه له كافتریاكاندا بۆیه لیژنه هاوبه‌شه‌كان رێگریان لێده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی
سلێمانی هه‌ردوو كافتریاکە داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی
ده‌كرێنه‌وه.