ئێران: سەروەری عێراق هێڵی سوورە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 07/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، سەروەری خاکی عێراق ‌هێڵی سوورە رێگە نادەن هیچ لایەنێک بیبەزێنێت.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی خاوەنی یەک سیاسەتە لە مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا، کە ئەویش" دراوسێیەتی باشە".

روونیشیکردووەتەوە، ئیمارات بە رێککەوتن لەگەڵ دوو دەوڵەتی داگیرکار کەوتووتەوە دوو هەڵەی ستراتیژییەوە.

ئاشکراشی کردووە، وڵاتەکەی سازش لەسەر هیچ خاڵێکی ئەمنی ناکات لە هیچ لایەنێکەوە.

سەبارەت بە عێراقیش ئاشکرای کرد، عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرییە، رێگەنادەن هیچ لایەنێک سنورەکانی ببەزێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا