ئەمڕۆ دووشەممە، دابان محەمەد، بە سەرۆکی نوێی
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و ئاشنا عەبدوڵا وەکو جێگری سەرۆکی فراکسیۆن
و جەلال محەمەدیش وەکو بڕیاردەری فراکسیۆن هەڵبژێردران.
بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان، هەریەک
لە دابان محەمەد، بە سەرۆکی نوێی فراکسیۆن و ئاشنا عەبدوڵا وەکو جێگری سەرۆکی
فراکسیۆن و جەلال محەمەدیش وەکو بڕیاردەری فراکسیۆن هەڵبژێردران.
جەلال محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی
کوردستان پێشتر بە (BMC) راگەیاند، " رۆژی دووشەممە فراکسیۆنی گۆڕان لەشاری هەولێر کۆدەبێتەوە
و بەزۆرینەی سادەی ئەندامەکانی سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆن هەڵدەبژێردرێن.
روونیشیکردەوە، لەکۆبوونەوەی سبەیدا مۆڵەت دەدرێت
بەهەموو ئەندامەکان بۆ هەرکام لەو سێ پۆستە خۆیان کاندیدی بکەن، بۆ سەرۆکایەتی
فراکسیۆنیش لەئێستادا "کاک دابان محەمەد کاندیدە بۆ سەرۆکی فراکسیۆن.
٢٨ی ئاب عەلی حەمەساڵح، دەستی لە پۆستی سەرۆكی
فراسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستانو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كێشایەوە.