بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی بەشێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی ئاشتی بێ کارەبا دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (ئاشتی) ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌ری (٦٧) هه‌روه‌ها به‌شێك له ماڵه‌كانی ئاشتى ده‌وربه‌رى په‌یمانگاى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى سلێمانى و مزگه‌وتى شه‌یق به‌گ كه ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌ری (٧ مساعد)، رۆژی سێشە‌ممه (٨-٩-٢٠٢٠) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیە له كاتژمێر (٧ ی به‌یانی تا ١٢ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت.
روونیشیکردووەتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار پێویستە هاوڵاتیان هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.